پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نەتانیاهوو دەڵێت: هەر شوێنێك حەماسی لێبێ وێرانی دەكەین

نەتانیاهوو دەڵێت: هەر شوێنێك حەماسی لێبێ وێرانی دەكەین
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

سه‌رۆكوه‌زیری ئیسرائیل  له‌ وتارێكدا داوای له‌ پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، حكوومەتێكی فریاگوزاری به‌په‌له‌ پێكبهێنن. وتیشی: "هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت وێرانی ده‌كه‌ین
بنیامین نەتەنیاهو; سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگەیاند، هێندێ چه‌كدار له‌نێو خاكی ئیسرائیل ماون، ئه‌وانیش له‌نێو ده‌به‌ین.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: "سپاسی پاڵپشتییه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م کە كه‌شتیە ئه‌مه‌ریكاییەکانی بۆ پاڵپشتیی ئێمه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.
ناوبراو هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژانی سه‌خت له‌به‌رده‌ممانه‌ و پێداگرین له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت، ده‌یكه‌ین به‌ وێرانه‌.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل باسی ئەوەشی کرد کە هه‌موو شتێك له‌ پێناو رفێندراو و بێسه‌روشوێنبواندا ده‌كه‌ین


1 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتانیاهوو دەڵێت: هەر شوێنێك حەماسی لێبێ وێرانی دەكەین

نەتانیاهوو دەڵێت: هەر شوێنێك حەماسی لێبێ وێرانی دەكەین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن