کەناڵی تێلێگرامی قوتابخانەی تەوانا نووسیویەتی: بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، چوارشەممە شەو, ١٩ی ڕەزبەر، تیمی پزیشکیی ئارمیتا گراوەند بە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم, جێگیرکراو لە نەخۆشخانەی فەجریان ڕاگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئارمیتا چیتر هیچ کاردانەوە و نیشانەیەکی ژیانی نییە، بەدڵنیاییەوە مێشکی مردووە.
بەم شێوەیه بەردەوامی بەستنەوەی به ئامێره پزیشکییەكان هیچ هۆكارێكی نییە و پێویستە ئامێرەكان لاببرێن و مردنی مێشكی ناوبراو كە مانای گیاندانیە بە خانەوادەکەی ڕابگەیندرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئارمیتا گراوەند، تەمەن ١٧ ساڵ، سەرلەبەیانی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەکاتی چوون بۆ قوتابخانەکەی، لە وێستگەی میترۆی گۆڕەپانی شوهەدای تاران، بە بیانوی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری لەنێو میترۆكەدا لەلایەن بەكرێگیراوێكی ڕژیم لێیدرا و پاڵنرا، سەری زیانی بەر کەوت و بێهۆش بوو.