بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "حوسێن بەهرەمەند" خەڵکی ڕەبەتی سەر بە شاری سەردەشت لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانی ماددەی هۆشبەر گیرابوو و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕژیمەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
تا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن دەسەڵات بە فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.