جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕێبەرانی پێکهاتەی یەهوودییەكان ڕایگەیاند، جێگیرکردنی کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا و فڕۆکەی سەربازی لە نزیک ئیسرائیل پێویستە وەک ئاماژەیەکی وریایی بۆ رژیمی ئاخوندی ئێران سەیر بکرێت. بایدن وتی: ئێمە بە ڕوونی بە دەسەڵاتدارانی ئێرانمان ڕاگەیاندووە کە وریا بن.