دیداری نێوان کۆمیتەی سازمانی خەبات و حدکا لە وەڵاتی نۆروێژ
خەباتمێدیا: کۆبوونەوە و دیدارێکی دۆستانە لەنێوان هەردوو کۆمیتەی سازمانی خەبات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ.
خەباتمێدیا: کۆبوونەوە و دیدارێکی دۆستانە لەنێوان هەردوو کۆمیتەی سازمانی خەبات و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 24ی خەزەڵوەری 1397ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوون لە بەرێزان: هیوا ئەحمەدی و قادری عەزیزبێگی ئەندامانی کۆمیتەی گشتی و حەسەن عەلیپوور ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەی ئوستفۆڵدی ئەو حیزبە سەردانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی کۆمیتەوە کە پێکهاتبوون لە بەرێزان: مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکان و عومەر کەریمی و ئارەزوو بەهرامی ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ پێشوازیان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانەیەدا قسە و ئاڵووگۆڕی بیرورا لەسەر چەندین بابەت و پرسی تایبەت بە کار و چالاکی کۆمیتەکانی حدکا و سازمانی خەبات کراو پێوەندی نێوان ئەحزابی دیکەی کوردستانی ئێران و هێزە سەرانسەریەکانی ئێران خرایە بەر باس و ئاڵوگۆری بیرورایان لەبارەوە کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەدا تیشک خرایە سەر چەندین پرسی گشتی تایبەت بە کوردستان و ئێران و دۆخی کۆمەڵانی خەڵک و نارەزایەتیە جەماوەریە، هەروەها سیاسەتی نێونەتەوەیی لە حاست رژیمی ئاخوندی و ئەگەرەکانی بەردەم ئەو رژیمە بە وردی قسەی لەبارەوە کرا.
لە کۆتایی دا هەر دوو لا پێداگریان لەسەر بەردەوامی پێوەندی و دۆستایەتی دوو لایەن کردەوە.
کۆمیتەی نۆروێژی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران