پاش مانگێک بەسەر گیران و بەندکرانی هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز, هێشتا چارەنوسی ناوبراو نادیارە.
پێشتر ئەم چالاکە مەدەنییە، نەشتەرگەریی پشتی کردووە و ئێستا لە دابڕگەی(قەرەنتینه)ی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەدا، لە شوێنێکی نەگونجاودا ڕاگیراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ۱۴۰۲ی هەتاوی، ٨ کەس لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم, بە بیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان گرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە لە بواری منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستیی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.