ڕاپۆرتەکان باس لە دزینی کارتی دیاریی خانەنشینان لەلایەن حکومەتەوە بە بیانووی هاوکاریکردنی خەڵکی غەززە دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە درێژەی تاڵانکردنی خەڵکی ئەو وڵاتە و پەرەپێیدانی ترۆر، هەوڵی دزینی بڕێك لە کارتی دیاریی خانەنشینانی دەنگ و ڕەنگی دەسەڵاتی داوە.
بەپێی زانیاریەکاتی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێكخراوەی دەنگ و ڕەنگی ڕژین, بەبۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام، بڕیار بوو بڕی یەک ملیۆن تمەن بخاتە سەر حسابی خانەنشینان، بەڵام بڕی ٧٥٠ هەزار تمەنیان بۆ تەرخان کراوە و ٢٥٠ هەزار تمەنیش لە حیسابی هەریەک لەوان بە بیانووی یارمەتیدانی خەڵکی غەززە لێیان دزراوە.