شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی (سورێنی)

 په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی (سورێنی)
خە‌باتمیدیا

 

 بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی (سورێنی) سەرەخۆشی بە خوشك و براكانی لە شاری بانە و گوندەكانی سپی كەمەرە،سورێن، گوندەكانی ناوچەی شارە دێی بۆیەن،خزم و كەس و كاری لە ناوچەی سەقز، پێنجوێن و سلێمانی پیشكەش دەكەم ولە غەم و پەژارەیان هاوبەشی دەكەم. مامۆستا مەلا موحەممەد حوسەین، دڵسۆزی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و من بوو. بەرێزیان هەركات بۆی دەلوا سەردانی سازمانی خەبات و جەنابی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی دەكرد. مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی، دڵسۆزو نیشتمان و گەل خۆشەویست بوو وە بەربەرەكانی سیاسەتە چەپەڵەكانی ڕژیمی شاە و ڕژیمی ئاخوندی دەكرد.

ڕۆحی مامۆستا شاد بێ‌ و دوا مەنزڵی بەهەشتی بەرین بێ‌.

اناالیە اللە و انا الیە ڕاجیعون

بابەشێخ حوسەینی

 20 ی ڕەزبەری 1402 كۆچی خۆری


1 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی (سورێنی)

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌بات، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا حوسەین عەبباسی (سورێنی)



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن