ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، سپای ئیسرائیل له میانه‌ی ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات کە هێزێکی تایبه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵیكوتاوەتە سه‌ر غه‌ززه و له‌وێ پشكنین و گه‌ڕانیان به دوای بارمته‌كان و چه‌كدارانی حه‌ماس كردووە.
هەروەها ئه‌وه‌شی باسكردووه، هه‌وڵێكی زۆریان داوە بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبووان و ئازادكردنی بارمته‌كان.
له‌باره‌ی ژماره‌ی بارمته‌كان، ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه وتی: ۱۲۰ ئیسرائیلی لای چه‌كدارانی حه‌ماس بارمته‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه، دانیاڵ هاجاری ئه‌فسه‌ری سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، خه‌ریكین شوێنی بارمته‌كانمان له فه‌ڵه‌ستین ئاشكرا ده‌كه‌ین.