چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێروه‌یه‌ ڕێگه‌ی چاره‌‌سه‌ری پرسی کورد له‌ کوردستانی ئێران

لێروه‌یه‌ ڕێگه‌ی چاره‌‌سه‌ری پرسی کورد له‌ کوردستانی ئێران
ئارێز خه‌بات

کوردستانی ئێران، دووه‌مین به‌شی گه‌وره‌ی کوردستانی گه‌وره‌ و خاوه‌نی یه‌که‌مین  کۆماری کوردستانه‌ له‌ مێژووی کوردا که‌ توانیبێتی، خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌وایی و...

ئارێز خه‌‌‌بات

کوردستانی ئێران، دووه‌‌‌مین به‌‌‌شی گه‌‌‌وره‌‌‌ی کوردستانی گه‌‌‌وره‌‌‌ و خاوه‌‌‌نی یه‌‌‌که‌‌‌مین  کۆماری کوردستانه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی کوردا که‌‌‌ توانیبێتی، خاوه‌‌‌نی فه‌‌‌رمانڕه‌‌‌وایی و حکومڕانی خۆی بێ و هێزی به‌‌‌رگری و پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ دابمه‌‌‌‌زرێنێ. کوردستانی ئێران، ئه‌‌‌و جێگه‌‌‌و په‌‌‌ناگا و سه‌‌‌نگه‌‌‌ره قایمه‌‌‌یه‌‌‌، که‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی مێژوو بۆ ئازادیخوازانی ئێران و عێراق و کوردستان به‌‌‌کارهاتوه‌‌‌ و بۆته‌‌‌ بناغه‌‌‌ و گۆڕه‌‌‌پانی ئازادیخوازان و ڕاپه‌‌‌ڕیوان له‌‌‌ دژی دیکتاتۆر و داگیرکه‌‌‌رانی ناوچه‌‌‌که‌‌‌. به‌‌‌درێژایی مێژووی کوردستان، کوردی کوردستانی ئێران به‌‌‌سه‌‌‌ر و ماڵ و گیان، هه‌‌‌وڵیان داوه‌‌‌ پارێزگاری له‌‌‌ مافه‌‌‌کانیان بکه‌‌‌ن و دژی دیکتاتۆر و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی پاوانخوازی پاشایه‌‌‌تی و ویلایه‌‌‌تی فه‌‌‌قیه‌‌‌ خه‌‌‌باتیان کردوه‌‌‌ و تێکۆشاون. ئه‌‌‌وان له‌‌‌هه‌‌‌ر شوێنێ کورد لێی قه‌‌‌ومابێ و تووشی نه‌‌‌هامه‌‌‌تی کرابێ به‌‌‌دڵ و به‌‌‌گیان به‌‌‌هانایانه‌‌‌وه‌‌‌ چوون و داڵده‌‌‌یان داون.  

کوردی کوردستانی ئێران هه‌‌‌موو کاتێک ئاماده‌‌‌ی خه‌‌‌بات و قوربانی دانه‌‌‌ له‌‌‌ پێناو ئازادی. هیچ کات ئه‌‌‌م گه‌‌‌له‌‌‌ له‌‌‌ پێناو مافه‌‌‌کانی بێده‌‌‌نگ نه‌‌‌بوه‌‌‌ و هه‌‌‌میشه‌‌‌ ئاماده‌‌‌بوه‌‌‌ بۆ به‌‌‌رده‌‌‌وامی خه‌‌‌بات و هاتنه‌‌‌ ئارای زه‌‌‌مینه‌‌‌یه‌‌‌کی باشتر له‌‌‌ ڕووبه‌‌‌ڕووبونه‌‌‌وه‌‌‌ی دوژمنان و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن به‌‌‌سه‌‌‌ر ئاخوندان و داگه‌‌‌یرکه‌‌‌رانی کوردستان دا.

بێگومان هێز و لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان، که‌‌‌ ڕێبه‌‌‌ر و پێشه‌‌‌نگی ئه‌‌‌م خه‌‌‌باته‌‌‌یان به‌‌‌ده‌‌‌سته‌‌‌، ده‌‌‌بێ له‌‌‌جاران زیاتر هه‌‌‌ست به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاری زیاتر بکه‌‌‌ن و له‌‌‌هه‌‌‌ندێ هێما و باس و بنه‌‌‌مایی خه‌‌‌یاڵی و ناواقعی بێنه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌ژێر سایه‌‌‌ و چه‌‌‌ترێکی واتادار و هۆشمه‌‌‌ندانه‌‌‌دا پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کۆببنه‌‌‌وه، تا ببنه‌‌‌ خاوه‌‌‌ن به‌‌‌رنامه‌‌‌ و پێناسه‌‌‌یه‌‌‌کی گشگیر و هاوسه‌‌‌نگ و مانادار بۆ سیاسه‌‌‌ت و خه‌‌‌باتکردن له‌‌‌ پێناوی ئازادی دا.

هیچ هێز و لایه‌‌‌نێکی کوردستانی ئێران ناتوانێ به‌‌‌ته‌‌‌نیا ببێته‌‌‌ شۆڕه‌‌‌سواری ئه‌‌‌م مه‌‌‌یدانه‌‌‌ فراوانه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌م و واقع ئه‌‌‌وه‌‌‌مان لێ ده‌‌‌خوازێ که‌‌‌ ده‌‌‌بێ هه‌‌‌موومان وزه‌‌‌ و توانامان کۆکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌ره‌‌‌ و یه‌‌‌ک گوتاری سیاسی هه‌‌‌نگاو بنێن. هه‌‌‌نگاونانێک که‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مداربێ و ببێته‌‌‌ جێگه‌‌‌ی هومێد و هیوایی هه‌‌‌موو لایه‌‌‌ک.

دروشمی ئازادی کوردستان و ئێران و ڕوخانی ڕژیم و هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکاری حکومه‌‌‌تێکی دیموکڕات و سیکولار له‌‌‌ئێران دا، با بۆمان ببێته‌‌‌ به‌‌‌ردی بناغه‌‌‌ی خه‌‌‌بات و کاری هاوبه‌‌‌ش، که‌‌‌ له‌‌‌وێدا کورد وه‌‌‌ک نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌م بگات به‌‌‌ئازادی و هه‌‌‌میش سه‌‌‌رجه‌‌‌م ماف و داواکانی کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵک وه‌‌‌ک میلله‌‌‌تێکی چه‌‌‌وساوه‌‌‌ و تینوو به‌‌‌ئازادی بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌ربکرێ و کوردستان بکه‌‌‌ینه‌‌‌ ناوه‌‌‌ندی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌‌‌که‌‌‌.  ‌

بێگومان هه‌‌‌ندێ هێزی کۆن و نوێ، له‌‌‌پێناو ده‌‌‌رکه‌‌‌وتن و زه‌‌‌ق بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی خۆیان، که‌‌‌وتونه‌‌‌ته‌‌‌ ژێر کاریگه‌‌‌ری سیاسه‌‌‌تێک که‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ دۆزی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ناکا. سیاسه‌‌‌تێک که‌‌‌ نه‌‌‌ک خۆیانی تێدا دوو به‌‌‌ره‌‌‌ کردۆته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ڵکو بۆته‌‌‌ کۆسپێکی گه‌‌‌وره‌‌‌ش له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگا و کاره‌‌‌ هاوبه‌‌‌شانه‌‌‌ی که‌‌‌ تاکو ئێستا هه‌‌‌وڵیان بۆ دراوه‌‌‌. بێگومان ده‌‌‌بێ ڕێبه‌‌‌رایه‌‌‌تی و به‌‌‌ده‌‌‌نی ئه‌‌‌و حیزبانه‌‌‌ هه‌‌‌وڵی جدی بده‌‌‌ن بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی دووباره‌‌‌ بتوانین هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ین که‌‌‌ کار له‌‌‌سه‌‌‌ر پێناسه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌کانمان بکه‌‌‌ین و ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ ڕوانگانه‌‌‌ش له‌‌‌خۆمان دورخه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ پێیان وایه‌‌‌، ڕژیمی دیکتاتۆر و جینایه‌‌‌تکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌‌‌توانێ مافی کورد بدا و ئێمه‌‌‌ش له‌‌‌ژێر سایه‌‌‌ و سێبه‌‌‌ری ویلایه‌‌‌تی فه‌‌‌قیه‌‌‌دا ده‌‌‌توانین به‌‌‌ ئامانج و ئازادیه‌‌‌کانمان بگه‌‌‌ین. ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ ڕوانگانه‌‌‌ هیچ خزمه‌‌‌تێک به‌‌‌ کورد و دۆزه‌‌‌ ڕه‌‌‌واکه‌‌‌ی ناکا و به‌‌‌ درێژایی مێژووش زیانی لێ داوین.

ئه‌‌‌دره‌‌‌سی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری پرسی کورد لای ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌یه‌‌‌، که‌‌‌ خاوه‌‌‌ن ئیراده‌‌‌ و جه‌‌‌ماوه‌‌‌رن له‌‌‌ کوردستانی ئێران و، تێد‌ه‌‌‌کۆشن بۆ ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و ئه‌‌‌و دروشمه‌‌‌ش به‌‌‌هیچ شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک کاڵ ناکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و شه‌‌‌رمنانه‌‌‌ باسی لێ ناکه‌‌‌ن. ئه‌‌‌دره‌‌‌سی چاره‌‌‌سه‌‌‌ری پرسی کورد لای ئه‌‌‌و هێزانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ باوه‌‌‌ڕیان به‌‌‌ خه‌‌‌بات و کاری هاوبه‌‌‌شی برایانه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌و پێناوه‌‌‌ش دا هه‌‌‌وڵ بۆ هه‌‌‌ڵوێست و ئامانجێکی هاوبه‌‌‌ش ده‌‌‌ده‌‌‌ن له‌‌‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌‌‌و دروشمه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌م پێدا.

سازمانی خه‌‌‌بات ئه‌‌‌و هێزه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ خاوه‌‌‌نی ئه‌‌‌م ڕێگه‌‌‌ و ئه‌‌‌دره‌‌‌سه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ ژێر ڕوانگه‌‌‌ و ڕۆشنایی ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ش هه‌‌‌موومان  ده‌‌‌توانین که‌‌‌ خەڵک ئەرکدار بکەین‌و هەوڵ بدەین بە ئاوەڵاکردنی مەیدانی خەباتمان.


5 ساڵ و 5 مانگ و 11 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێروه‌یه‌ ڕێگه‌ی چاره‌‌سه‌ری پرسی کورد له‌ کوردستانی ئێران

لێروه‌یه‌ ڕێگه‌ی چاره‌‌سه‌ری پرسی کورد له‌ کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن