سێ کۆڵبەر بەناوەکانی موحسین وەلیوڵڵایی، خەڵکی جوانڕۆ، ئەمیر کەریمی خەڵکی سەوڵاوا و بێهرووز مورادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیمی ئاخوندی, لە سنووری نەوسوود بریندار كران.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە ١٧ی ڕەزبەر، موحسین وەلیوڵڵایی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە گولـلەی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری نەوسوود پشتی بە سەختی بریندار كرا و بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەكان كرا.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حكوومەت، ئەمیر کەریمی کۆڵبەری خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە بەشی شاری سەوڵاوا، دەستی بریندارکرا.
لەلایەکی دیکەشەوە، لەم دواییانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی بێهرووز مورادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود، بریندار کراوە.