ئەمڕۆ سێشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە ماوەی كەمتر لە دوو خولەكدا، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ۵.۶ و ۵.۳, پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی فین و فارغانی پارێزگای هورمزگانیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران هەژاند.
بوومەلەرزەی یەکەم سەعات ۷:۵۹ خولەک و دووەمیش ۸:۰۷ خولەك ڕوویاندا، بەڵام تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری بوونی زیانەكان ڕانەگەیەندراوە.