ژنڕاڵ مایکڵ ئێریک کوریلا، فەرماندەی ستادی ناوەندی ئامریکا لە سەفەرێکی چاوەڕوان نەکراودا چووە تەل ئاویو. ناوبراو بۆ هەڵسەنگاندنی پێداوایستیەکانی بەرگری ئیسڕائیل بڕیارە چاوی بە بەرپرسە سەربازیەکانی ئەو ووڵاتە، لەوانە فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئیسڕائیل هرزی هالووی بکەوێت.
ژنڕاڵ کوریلا لەدوای چوونە نێو ئیسڕائیل ووتی: من لێرەم بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لەوەی کە ئیسڕائیل ئەو چەکانەی کە بۆ بەرگری لەخۆی پێویستە، هەیەتی و بەتایبەت پێداگری لە بەرگری لە زیاد بوونی تێکهەڵچوونی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کردەوە.
هاوکات هەر لەم پەیوەندەدا،
جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە دەچێتە ئیسڕائیل. ئەم سەفەرەی بایدن بۆ ئیسڕائیل لە کاتێکداریە کە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسڕائیل خەریکی شەڕی دژ بە ترۆریستانی حەماس و حیزبوڵای لوبنانن و لەم ووڵاتەدا شەڕ ڕاگەیەندراوە.
لەدوای ساڵێک ئەمە دووهەمین سەفەری بایدێنە بۆ ناوچە جەنگیەکان.
ئانتۆنی بلینکەن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەدوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، هەواڵی لە سەفەری ناوبراو بۆ ئیسڕائیل دا. ناوبراو ووتی: بایدن بۆ ئەوە دێت کە هاوپەیمانی ئامریکا لەگەڵ ئیسرائیل و پشتیوانی پۆڵایینی ئێمە سەبارەت بە ئەمنیەتی ئەم ووڵاتە دووپات بکاتەوە.