پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تێپەرینی مانگێک بەسەر گیرانی زارا محەممەدی دا

تێپەرینی مانگێک بەسەر گیرانی زارا محەممەدی دا

خەباتمێدیا: زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، تا ئێستا لە زیندانەکانی رژیمدا بەسەر دەبات.

خەباتمێدیا: زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە، تا ئێستا لە زیندانەکانی رژیمدا بەسەر دەبات.
دوای تێپەڕبوونی ٣٠  رۆژ لە گیرانی زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی شاری سنە، هەنووکە بە شێوەی نایاسایی و بە بێ روون کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی دەستبەسەرە.
زارا محەمەدی، رۆژی پێنج شەممە ٢ی جۆزەردان،دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا. هاوکات دوو ئەندامی دیکەی رێکخراوی نۆژین بە ناوەکانی رێبوار مینبەری و ئیدریس مینبەری گیرابوون کە دوای چوار رۆژ ئازاد کران، بەڵام زارا پاش مانگێک هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.
زارا محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠  ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی وتۆتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی وەژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو رێکخراوە، وەکوو سەرۆکی رێکخراو هەڵبژێردراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


5 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تێپەرینی مانگێک بەسەر گیرانی زارا محەممەدی دا

تێپەرینی مانگێک بەسەر گیرانی زارا محەممەدی دا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن