پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی مامۆستایەکی بەلووچ لە نیکشەهری بەلوچستان

کوژرانی مامۆستایەکی بەلووچ لە نیکشەهری بەلوچستان
دەنگی خەباتی کوردستان

شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سێنفی و فەرهەنگیەکان ڕایانگەیاندووە کە موراد مەسعوودنیا، یەکێک لە مامۆستایانی بەلووچ، بەهۆی تەقەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، لە نیکشەهری پارێزگای بەلوچستان کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ئین شوور، ئەم مامۆستایە ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰ی ڕەزبەر لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو، تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی داوە.
هەروەها لەمانگی خەرمانانی ئەمساڵ مامۆستایەکەی دیکە بەناوی حوسەین مێهدی پوور لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەی لێکراو و گیانی دا.ناوبراو خەڵکی زابۆل و بەڕێوبەری کاناڵی تلگرامی سێنفی داخوازیەکانی فەرهەنگیان بوو.


1 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی مامۆستایەکی بەلووچ لە نیکشەهری بەلوچستان

کوژرانی مامۆستایەکی بەلووچ لە نیکشەهری بەلوچستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن