سروە گورجیپوور، ئەندامی ئەنجومەنی داهێنەران و بەڕێوەبەری زیركی دەستكردی پارێزگای سنە، لە پێشبڕكێی جیهانیی داهێنەرانی ٢٠٢٣ی ئینگلستان توانی میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێ.
پێشبڕکێی جیهانیی زانست و داهێنانەکانی ئینگلیسی ٢٠٢٣ یەكێك لە بەناوبانگترین ڕووداوە نێودەوڵەتییەکانی داهێنانە، کە لە بواری جیاوازدا لە ٣٤ وڵاتەوە تێیدا بەشدار بوون.
سروە گورجیپوور توانی میدالیای زێڕی ئەم پێشبڕکێیە لە بواری دیزاینی ئەندازیاریدا بەدەستبهێنێت.