دانیال هاگاری ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی ٥ سەعات كاریان لەسەر بۆردومانی سەر نەخۆشخانەكەی غەززە كردووە و لە دەرئەنجام دا بۆمان دەرکەوتوه کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە غەززە ئەم تەقینەوەی ئەنجام داوە و هەموو بەڵگەیەكیشمان بۆ ئەم وتانە هەیە. هیچ فاکت و بەڵگەیەک نییە کە ئەو نەخۆشخانەكە لە سەرەوە بۆردومان كرابێت و هیچ یەكێك لە باڵەخانەكانی دەوروبەری نەخۆشخانەكە زیانیان بەرنەكەوتووە.
حەماس هاوشێوەی داعشە و ئێمە لە دژی ئەو بیروباوەڕە كار دەكەین.