جۆ بایدن لە پێوەندی سەرۆک کۆماری ئامریکا هاوکات لەگەڵ کارەساتی مرۆیی ڕۆژی ڕابردوو تویتیکی بڵاو کردەوە و تێدا نوسیویەتی:
من لە تەقینەوەکەی نەخۆشخانەی (ئەلعەمدانی) لە غەززە و زیانە گیانی و ترسناکەی کە لە ئەنجامدا ڕوویدا، تووڕە و لە ناخەوە دڵتەنگم.
ناوبراو هەروەها وتی: ڕاستەوخۆ دوای بیستنی هەواڵەکە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەتەنیاهوو قسەم کرد و تیمی ئاسایشی نیشتمانیم ڕاسپارد کە لە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەوەی کە بە وردی چی ڕوویداوە بەردەوام بن.
ئەمریکا بە بێ دوو دڵی لە پێناو پاراستنی ژیانی خەڵكی مەدەنی لە کاتی شەڕدا وەستاوە و ئێمە ماتەمینی بۆ ئەو نەخۆش و کارمەندانی پزیشکی و بێتاوانانی دیکە کە لەم کارەساتەدا کوژراون یان بریندار بوون دەگرین.