بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، کەناڵی تێلێگرامی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر برۆکسلی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەم گرووپە ترۆریستییە ڕایگەیاند ئەو هێرشەی کە بووە هۆی کوژرانی دوو هاووڵاتیی سوئێدی لە لایەن یەکێک لە ئەندامانی ئەو گرووپە ترۆریستییە كراوە.
دەسەڵاتدارانی بێلژیك ڕایانگەیاند، ئەو کەسە گومانلێكراوەی تەقەی لە دوو كەسی سوئێدی كردووە، خەڵكی توونس و تەمەن ٤٥ ساڵ بوو كە داواكاریی پەنابەرییەكەی سێ ساڵ لەمەوبەر ڕەت كراوەتەوە و بە شێوەیەکی نایاسایی لەم وڵاتەدا ژیاوە.
پۆلیسی بێلژیك ڕۆژێک دوای ئەم هێرشە ترۆریستییە ڕایگەیاند کە ئەم کەسەیان کوشتووە.