ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسییەی شەهید ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە تاران، بە بێ سەرنجدان بە بەرگرییەکانی ناوبراو و پارێزەرەکەی, عەلی ڕەزایی، بە تۆمەتی تەبلیغات دژ بە دەسەڵات، بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و سزای تەکمیلی, قەدەغەکرانی چالاکی لە دونیای مەجازی بۆ ماوەی ٢ ساڵ، سزای بەسەردا سەپا.
ئەمە لە کاتێدایە، کە ناوبراو ناڕەزایەتی خۆی لە سەر ڕاو بۆچوونی کۆمیسیۆنی پزیشکی دادوەری ڕژیم وەک بۆچوونی پسپۆری دروست و کارامە, دەربڕی و وتبوی بۆچوونی کارناسانەوە وپسپۆڕانە بۆ ئەو بابەتە, تاکە ڕێگەیە تا ڕاستیەکان لە سەر شەهید کرانی ژینا ئەمینی ڕوون بێتەوە. بۆیە داواکاری ئەوەی کردبوو تا ئەو بابەتە لە کۆمیسیۆنێکی دیکەدا پێداچوونەوەی بۆ بکرێ و ئەو کۆمیسیۆنەش دەبێ پێک بێت لە ٥کەس لە ۱۲پزیشکی بە ناوبانگی وڵات کە لە لایەن خانەوادەی شەهید ژیناوە بناسێندرێن.