کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی فەرید وەتەنی ڕەسووڵ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لەنزیک مەرزی دەرورانی ئەم شارە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، شەوی سێ شەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, فەیرد وەتەنی ڕەسووڵ، تەمەن ۳۴ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی سەردووشی مەریوان، لەکاتی کاری کۆڵبەری بەتەقەی هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرید وەتەنی ڕەسووڵ کە باوکی سێ منداڵ بوو، لە دەور وبەری گوندی دەروران لە سنوری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم تەقەی لێی کراوەو بەهۆی بەرکەوتنی چەند فیشەکێک گیانی داوە. شایانی باسە کە تەنانەت لە کاتی بەخاک سپاردنی ئەم هاووڵاتیە خوێنەکەی نەگیرساوەتەوە.
جێی باسە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە لەلایەن خانەوادە و کەس و کارەکەی وەرگیراوەتەوە و ئەوڕۆ نێژراوە.