حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم دوو زیندانی بەناوەکانی فەرشاد شەهبازی و محەممەد بێهزادی کە پێشتر لەسەر بابەتی مادەی هوشبەر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لەزیندانی قەزەلحەسار جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدان بۆسەر دوو زیندانی بەناوەکانی، محەممەد بێهزادی خەڵکی کرمان و فەرشاد شەهبازی خەڵکی تاران لەم زیندانە جێبەجێ کرا.
جێی باسە کە ئەم دوو زیندانیە ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ژمارەیەک زیندانی دیکە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، کە هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو چەند زیندانیەی دیکە لەبەردەست دانیە.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانیە لە ڕاگەیەندراوە حکوومەتیەکان بەتایبەت لە ڕاگەیەندراوەکانی نزیک لە دەزگای بەناو دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.