بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند كە بە مووشەك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش كراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کە شوێنی هێزەکانی عێراق و ئەمریکایە.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە زیادی کرد کە دوابەدوای ئەم هێرشە چەند تەقینەوەیەک لەم بنكە سەربازییەدا بیستراوە.