پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی بەکۆمەڵی لانیکەم ۵۰۰ کەس لە زاهیدان

گرتنی بەکۆمەڵی لانیکەم ۵۰۰ کەس لە زاهیدان
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی هەینی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە زاهیدان هێرشیان کردە سەر ئازادیخوازان و بە توندوتیژی لانیکەم ۵۰۰ کەسیان گرتووە کە لە نێویاندا منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەبوو. ئەمڕۆ شەممە ۲۹ی ڕەزبەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی, ناسنامەی ١٩ کەس لەو هاووڵاتییە گیراوانە پشتڕاست کرایەوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی ستاتۆس، ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 یاسر بەلوچ کوڕی ئەمانوڵڵا 
 محەممەد ڕەخشانی، کوڕی کەریم 
 عامر شیروزهی کوڕی ناسر، 
 محەممەد ئەمین زهی، ١٤ ساڵان، 
 بیلال ڕەخشانی، ١٥ ساڵ، 
 ئەمینوڵڵا عالیزهی، ٢٤ ساڵ، 
 یاسر عالی زهی تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی مەلیک محەممەد.
 عەبدولمەلەک کەمالخانزهی، ٢٧ ساڵ، 
 کریچ شەهناوازی، ٣٠ ساڵ، 
 ئەمین مینگل براهوی کوڕی نەزیر
 یاسین عیسازهی ریگی، ١٧ ساڵ، کوڕی عەبدولغەنی، 
عەبدوڵڵا بیلۆرانی، ٤٢ ساڵ،
 ئەحمەد کێبدانی کوڕی عەبدولحەمید، 
 ئەرسلان ڕۆخشانی، 
 ئاریان نۆتی زهی، 
 سەعید کەبدانی، 
 عیرفان شاهوزهی
 ئیحسان کەرەم زهی، ٢٠١٩
 محەممەد ئووەیس نارویی تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئەبولحەسەن.

بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش, هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە بەرەبەیانی هەینی سەرجەم ڕێگا و شەقامەکانی دەوروبەری موسەلی و مزگەوتی مەکییان داخستبوو و دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتی خەڵک، هێرشیان کردە سەریان و هەموو ئەو هاووڵاتییانەیان بە گەنج و پیر و ئەو منداڵانەی کە زیاتر لە  ۵۰۰ بوون, گرتووەو بۆ شوێنی نادیاریان ڕاگواستووە.
 پێویستە بگوترێ کە دوابەدوای ناڕەزایەتییە هێمنانەی خەڵکی زاهیدان، هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو هێرشیان کردە سەر ئەو خەڵکە و گرتوویانن.


1 ساڵ و 1 مانگ و 2 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی بەکۆمەڵی لانیکەم ۵۰۰ کەس لە زاهیدان

گرتنی بەکۆمەڵی لانیکەم ۵۰۰ کەس لە زاهیدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن