جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئامریکا, لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، تێکدانی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و تەنانەت سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل بووە. ناوبراو هەروەها وتیشی: حەماس کە یەکێک لە تاقمە ترۆریستیەکانی دەست و پەیوەندی ڕژیم ئاخوندی ئێران لە ناوچەکەدایە, ئەم ڕووتینەی که ئامریکا ئامادەکاری بۆ دەکرد بە پێچاوەنەی بەرژەوەندیەکانی خۆی بینی و دەستی دایە ئەو هێرشە ترۆریستی و دڕندانەیە.