پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزەسەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرخەڵكی بلوچ مەحكوم دەكەین

هێرشی هێزەسەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرخەڵكی بلوچ مەحكوم دەكەین
sazmanixebat.com

رۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر هێزەسەركوتكەرەكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی هێرشیان كردە سەر خەڵكی تێكۆشەری زاهیدان لە بلوچستان.
خەڵكی قارەمان و نەبەزی بلوچستان بە ووتنەوەی دروشمی سوێند بە خوێنی شەهیدان خۆڕاگری دەكەین تا سەركەوتن، برای شەهیدم تۆڵەت دەكەینەوە، مەرگ بۆ بەسیجی، لە بەرانبەر هێزەكانی پاسداران و هێزە بە ناو ئەمنیەتیەكان بەربەرەكانیان كرد. بە داخەوە بە هۆی هیرشی چەكدارانی ڕژیم چەند منداڵ و كەسی بە تەمەن بریندار بوون.
بە پیێ‌ هەواڵەكان هێزەچەكدارەكانی ڕژیم لە بەیانی زووی رۆژی جمعە ئابڵوقەی مزگەوتی مەكی یان دابوو، وە بە بڵاو كردنەوەی گازی فرمێسك ڕێژو لێدان لە خەڵك، تاونێكی دیكەیان ئەنجام دا.
بە پیێ‌ زانیاریەكان دەیان كەس لە خەڵكی زاهیدان گیراون و چارەنووسیان نادیارە.
خۆڕاگری خەڵكی بەلوچستان و بەدیاری كراوی قارەمانی و نەبەزی خەڵكی زاهیدان و نوێژ خوێنانی مزگەوتی مەكی دەرخەری بەردەوامی شۆڕش و راپەڕینی گەلانی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمەگەری ئاخوندی ئێرانە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێرشی هێزە جینایەتكارەكانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر خەڵكی بێ‌ تاوانی بلوچستان بە توندی مەحكوم دەكات و ڕایدەگەێنێ‌ ڕژیمی ئاخوندی لە لایەك بە درۆ باس لە دیفاع لە خەڵكی موسڵمانی فەلستین و خەڵكی غەززە دەكات،بەڵام ڕاشكاوانەو بە بەرچاوی جیهانیانەوە جینایەت و تاوان لە بەرانبەر خەڵكی موسڵمان لە بەلوچستان و كوردستان و سەرانسەری ئێران دا دەكات.
بڕوخێ‌ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سەركەوی خەباتی گەلانی ئێران بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی دیموكڕاتیك 
 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
۲۹ ی ڕەزبەری ۱۴۰۲كۆچی خۆری


1 ساڵ و 30 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی هێزەسەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرخەڵكی بلوچ مەحكوم دەكەین

هێرشی هێزەسەركوتكەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەرخەڵكی بلوچ مەحكوم دەكەین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن