پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جاری دووهەم سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جاری دووهەم سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا
دەنگی خەباتی کوردستان

نایب عەسکەری; بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر سزای لە سێدارەدانی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیم بەسەردا سەپێنرابوو، پاش ئەوەی داوای پێداچوونەوەی بە سزایەکەیدا کردبوو، بۆ جاری دووهەم و بە تۆمەتێکی دیکە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرایەوە.
نایب عەسکەری، بەندکراوی سیاسیی کورد و تەمەن ٤٧ ساڵ لە ڕەوتی پێداچوونەوەی دۆسییەکەی خۆیدا، لەلایەن لقی دووی دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ورمێ بە تۆمەتی "بەغی" سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە، پێشتریش لەلایەن هەمان دادگایەوە بە تۆمەتی "موحاربە" لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكان سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.


1 ساڵ و 28 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جاری دووهەم سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جاری دووهەم سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن