هێزە نیزامییەكانی حكوومەت لەگەڵ كەسانی چەكداری نەناسراو لە شارستانی سیب و سوران توشی تێکهەڵچوون بوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە شارەکانی سیب و سوران ململانێ لە نێوان هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکاتی حکوومەت و کەسانی چەکداری نەناسراودا ڕووی داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری ئەم ململانێ چەکدارییە بەدەست نەهێنراوە.
هەروەها سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی نیزامی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون.