زانکۆ گەوهەری، کۆڵبەری خەڵکی بانە، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی, بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدار و بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە سەختی بریندار بوو ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
زانکۆ گەوهەری، تەمەن ٢٥ ساڵ و باوکی دوو منداڵە و لە ناوچەی ڕانی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە گواستراوەتەوە.