گرووپی مقاومەی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنکەکانی ئەمریکایان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و ئەلتەنف کە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور (ڕۆژهەڵاتی سووریا) و ئەلشەدادی (باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا)یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كردووەتە ئامانج.
ڕۆژی دووشەممە ۱ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, سێ بنکەی ئامەریکا لە عێراق و سووریە لە یەک کاتدا لەلایەن گرووپی مقاومەتی ئیسلامی عێراق کرانە ئامانج.
سەرچاوە هەواڵییەكان باسیان لە تەقینەوەی کێڵگەی نەوتی "ئەلعومەر" لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کرد کە لە دەستی هێزەکانی ئەمریکایی دایە.