پات رایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، "دەبینین میلیشیاکانی سەربە ڕژیمی ئێران یەکەمجار نییە هێرش دەكەنە سەر هێزەکانمان و دەیانەوێت ئاڵۆزی دروست بكەن و چاومان لەسەر ئەرکەکەمان لابدەن، ئێمەش دەمانەوێت هەموو پێداویستییەكانمان لەبەردەست بێت بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و هیچکات دوو دڵ نابین لە پاراستنیان ئەگەر مەترسیان بکەوێتە سەر، چونکە ئەرکێکی گرنگ رادەپەرێنن کە بۆ ئاسایشی نیشتمانیمان گرنگە ئەویش لەنێوبردنی یەکجاری داعشە".
وتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها وتیشی: هێرشەکان بۆسەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریە زیادیان کردووە و لە ماوەی یەك حەوتوودا لە عێراق و سووریە ١٣ جار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانمان.