بە هۆی تەقەی بەکرێگیراوانی چەکداری حکوومەت لە ئۆتۆمبێلەك لە سێڕیانی ئەیواوغلی ڕێگای خۆی-ماکۆ، ژنێکی سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و پیاوێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی هەندێک زانیاری، ئەو کەسەی لە گرتە ڤیدیۆكەدایە و لەگەڵ سەربازە حکوومییەكان دەرگیر بووە، هاوسەری ژنە كوژراوەكە بووە کە لە لایەن هێزە نیزامییەكان بە توندی لێیانداوە.
هەرچەندە بەکرێگیراوە ترۆریستەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و ژنەکەیان کوشتووە، بەڵام هێشتا لێی دەدەن!
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەم ڕووداوە نییە.