جوونی ئێرنست; سێناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریكا لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوی ڕژیمی ئێران لە نیۆیۆرك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: لە کاتێکدا ترۆریستانی سەر بە ڕژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاووڵاتیانی ئەمریکییان بە بارمتە گرتووە، دەوڵەتی بایدن ویزا بە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئێران دەدات. ئەم نەرمی نواندنە دەبێت کۆتایی پێی بێت.
پاسدار ئەمیرعەبدوڵاهیان, ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەشداری دەکات و دوای نوێنەرانی فەلەستین، ئیسرائیل و ئوردن قسە دەکات.