دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن بۆرەکە" کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "سۆغانلوو" سەر بە شاری پیرانشار و "سۆران مەحموودی"، کوڕی خالید، خەڵکی پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەڕاستەکانی مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، حوسێن بۆرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیرا و ڕۆژی دووشەممە یەکی خەزەڵوەر، دوو ڕۆژ پاش ئازادکران، بانگهێشتی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراوە و سەرلەنوێ گیراوەتە و بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە: سۆران مەحموودی سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە ئەمنیەکانی ڕژیم گیرا و کۆتاییەکانی مانگی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنی ڕژیم لە پیرانشارەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.