پات ڕایدەر; وتەبێژێ پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە
هێزەکانی هاوپەیمانان ۱۲ جار لە عێراق و ۴ جاریش لە سووریە لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ناوبراو هەروەها وتی ئەو میلیشیایانەى لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش دەکەنە سەرمان، لەلایەن ڕژیمى ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێن و ئێمەش لە کاتی خۆیدا وڵامی هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەینەوە.
پنتاگۆن هەروەها ڕایگەیاند ٩٠٠ سەربازمان لە شارەزایانی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو كردووەتەوە.