حوكمی بیست ساڵ زیندانی بۆ دوو مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە
ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، چالاکانی مەدەنی و مامۆستایانی زمانی کوردی و هەروەها ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە، هەریەکەیان لە لایەن دەزگای قەزاییڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کران .
ئیدریس مینبەری، پێشتر لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی بەهمەن ئومێدزادە، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری لەگەڵ حیسابکردنی ڕۆژانی پێشووی گیراون و ڕاگواستنی بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان و هەروەها لێدانی ٤٠ قامچیی تەعزیری دەرەجە شەش سزا درابوو.
سروە پوورمحەممەدی; ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، دوای چوون بۆ دادگای ئەم شارە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسییەی ئەندامانی بەندکراوی کۆمەڵەی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە گیراو ڕەوانەی بەندی خانە کرا.