شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ وەزیرانی ناتۆ وتووێژ دەکات

سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ وەزیرانی ناتۆ وتووێژ دەکات

خەباتمێدیا: مارک ئەسپر، سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیەکگرتوەکان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەندامی ناتۆ چۆتە بڕوکسێل، دەڵێØ› نیازی هەیە لەبارەی

خەباتمێدیا: مارک ئەسپر، سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری نەتەوەیەکگرتوەکان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیرانی بەرگری ئەندامی ناتۆ چۆتە بڕوکسێل، دەڵێØ› نیازی هەیە لەبارەی کاردانەوەکانی ئێران و دروست کردنی هاوپەیمانیەتیێک لە دژی رژیم، لەگەڵ هاوتاکانی خۆی وتووێژ بکات. مارک ئەسپر، رێکەوتی 4ی پوشپەڕ،بە هەواڵنێرانی راگەیاند کە نیازی وایە هاوپەیمانیەتیێکی گەورەتر لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندی دروست بکات تا بتوانێت بیانهێنێتە سەر مێزی وتووێژ لەگەڵ واشنگتۆن.
ناوبراو دەڵێت ئەو گرژیانەی کە پێشتر لە ناوچەکە روویداوە تەنیا لەبەرانبەر ئامریکادا نەبووە، بەڵکو ئەوە کێشەیەکە بەرۆکی بە دیموکراسی جیهانی و ناوچەیی گرتووە.
سەفەری ناوبراو بۆ بێلژیک و وتووێژ لە بارەی ئێرانەوە، لە حاڵێک دایە کە نەتەوە یەکگرتوەکان گەمارۆی نوێی لەدژی رێبەری رژیم و سەرکردەکانی سپای پاسداران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەپاندووە.
گەمارۆ نوێیەکان لەدوای خستنە خوارەوەی پێهبادی نەتەوەیەکگرتوەکان لەلایەن ئێرانەوە جێ بە جێ کراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی سێشەممە 4ی پوشپەر،لە حیسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی کە هەر هێرشێکی دوبارەی ئێران لەگەڵ کاردانەوەیێکی زۆر توندی ئامریکا بەرەوروو دەبێتەوە و لە هەندێک شوێندا یانی لەبەین چوونی بەتەواوی رژیم.


5 ساڵ و 4 مانگ و 28 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ وەزیرانی ناتۆ وتووێژ دەکات

سەرپەرەستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە لەگەڵ وەزیرانی ناتۆ وتووێژ دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن