بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی ئاكسیوس، کابینەی جەنگیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی هەبووە و بڕیاریداوە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی غەززە فراوانتر بکات.
ئەم میدیایە زیادی کرد: ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێ كە دانووستانەكان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بە ئاكام نەگەیشت.
دانیال هاگاری وتەبێژی سپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۵ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە هێزە زەمینیەکانی سپای ئەو وڵاتە هەوڵەکانیان لە ناوخۆی غەززە بۆ لەنێوبردنی ژێرخانی حەماس فراوانتر دەكەن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن، ڕۆژی هەینی ٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، وریایی لە هێرشی زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دا و وتی: هێرشی زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کارەساتی مرۆیی لێدەکەوێتەوە و ئەم کارەساتە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت.