ئێدریس پور سادقی کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی "نەنێ" سەر بە شاری مەریوان سەرەتا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم ئاخوندی ئێران کوژراوە و پاشان بە دەستی بەسراووە خراوەتە نێو بەندئاو.
تەرمی ناوبراو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۳ی خەزەڵوەی ۱٤۰۲ی هەتاوی، لە کاتێکدا دۆزرایەوە کە کەلەبچەکراوە و ویستویانە وەکوو ڕوداوێکی ساختە پیشانی بدەن بەڵام هەمووو ئەو شتانەی لە گیرفانەکانیدا هەبووە، تەڕ نەبوون.
شایەنی باسە، ئێدریس پور سادقی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی خامنەییەوە لە باخی تایبەتی خۆی ڕفێندرا و هیچ زانیارییەک لە چارەنوسی لە بەردەستدا نەبوو.