پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان

راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

خەباتمێدیا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: لە رۆژی هەینی ٣١ جۆزەردانەوە هەتا رۆژی هەینی ٧ی پووشپەڕی ٢٧١٩، لانیکەم ٢٦ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بەم شێوەی خوارەوەیەØ›
کۆڵبەران و کاسبکاران (٤ حاڵەت)
لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم ٣ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
لە ماوەی ئەو حەوتویەدا کۆڵبەرێک لە شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٢ کۆڵبەری دیکەش لە سنوورەکانی بانە و هەورامان بریندار کراون. هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ‌ لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی پێبژاردنی ٨٠  ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاوە.
دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (١٧ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا ١٣ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ٤ هاووڵاتیش لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی داڵاهۆ، جوانڕۆ ، کامیاران، بۆکان، سەڵماس و شنۆ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون. دوو بەندکراویش دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ‌ ئازاد کراون.
هەروەها چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و بانە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٨ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
خۆکوشتن (٤ حاڵەت)
لە ماوەی حەوتوی رابردوودا چوار کەس لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.
لەماوەی حەوتوی ڕابردوودا ژنێک لە شاری سنە، دوو مێر منداڵ لە مەهاباد و ئیلام و دەسفرۆشێک لە شاری مەهاباد خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کرێکاری (١ حاڵەت)
لەماوەی حەوتوی رابردوودا فەرمانبەرێکی ئیدارەی کارەبای نۆدشە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی داوە.



5 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان

راپۆرتی حەفتانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن