ئانالینا بێربووك; وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە کاردانەوە بە شەهید کرانی ئارمیتا گەڕاوەند نووسیویەتی:
"هەواڵێکی دیكەی دڵتەزێنی ئەم بەیانییە، ئارمیتا گەڕاوەند مردووە." بەو هۆكارە کوژرا چونکە هێندێك لە ڕژیمەکان لەژێر ناوی ئیسلام دا پێیان وایە لێدانی منداڵان بە هۆی حیجابەوە تا کۆما و مردن كێشەی نییە.
"دەسەڵاتێک کە خیانەت بە منداڵەكانی خۆی دەكات، هیچ داهاتوویەکی نییە".