ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سەروەر شەریفی، کۆڵبەری تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "کەوپێچ"ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری, لە سنووری "کێلێ"ی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەروەر شەریفی سەری بریندار بووە و باری تەندروستیی باش نییە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لانیکەم ١٥ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە تەقەی چەكدارەكانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.