بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار, گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی یارسان لە كوردستان، ئێران و جیهان پێشكەش دەكەم.
هومێدوارم خاوەن باوەڕانی یارسان و تێكڕای هاونیشتمانیانی كوردستان و گەلانی دیكەی ئێران لە داهاتوێكی نزیكدا لە بێعەداڵەتی و چەوسانەوە ڕزگاریان بێ و بە كۆتایی هاتن و ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیی، بە دیموكڕاسی و ئازادی و ئاشتی و بەرابەریی شاد بن.
جارێكی دیكە پیرۆز بێ جێژنی خاوەنكار
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۷ ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری