پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناردنی چەندین فرۆکەی شەرکەری f_ 22 ی ئامریکا بۆ کەندوای فارس

ناردنی چەندین فرۆکەی شەرکەری f_ 22 ی ئامریکا بۆ کەندوای فارس

خەباتمێدیا: هێزی ئاسمانی ئامریکا هاوکات لەگەڵ بەرفراوانبوونەوەی پێکدادانەکانی وڵاتەکەی و رژیمی ئاخوندی، چەندین شەرکەری جۆری رادارشکێنی ناردۆتە قەتەر بەمەبەستی پ

خەباتمێدیا: هێزی ئاسمانی ئامریکا هاوکات لەگەڵ بەرفراوانبوونەوەی پێکدادانەکانی وڵاتەکەی و رژیمی ئاخوندی، چەندین شەرکەری جۆری رادارشکێنی ناردۆتە قەتەر بەمەبەستی پتەوکردنی بوونی سەربازیی خۆی لەناوچەکەدا.
ئەسپۆتینگ لە زاری ئاسۆشێتد پرێسەوە راپۆرتی داوە و دەڵێ‌ کە وڵاتە یەکگرتووەکان بەهۆی خراپی پێوەندییەکانیان لەگەڵ رژیم، شەرکەری جۆری f_22 ی رەوانەی قەتەر کردووە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو شەرکەرانە بۆ ناوچەی چالاکی فەرمانداری ناوەندی هێزە چەکدارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان( سونەتکام) نێردراون، ئەو هێزانەش ناوچەکە و ئاسیای ناوەندی لەخۆ دەگرێ.
ئەو هەنگاوەی ئامریکاش وەڵامێکە بۆ رژیمی ئاخوندی لەبەرانبەر زیادبوونی هەرەشەکانی لە هێزە ئامریکاییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئامریکا لەماوەی دوو حەوتووی رابردوودا چەندین جار رژیمی ئاخوندی ئاگادار کردۆتەوە کە هەر هێرشێکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بۆسەر هێزەکانی ئامریکا یان یەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکەدا، وەڵامی سەربازی ئامریکای بەدواوە دەبێ‌.


5 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناردنی چەندین فرۆکەی شەرکەری f_ 22 ی ئامریکا بۆ کەندوای فارس

ناردنی چەندین فرۆکەی شەرکەری f_ 22 ی ئامریکا بۆ کەندوای فارس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن