بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ, نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ٧ی خەزەڵوەر دوای ژهەرخۆر بوونی قوتابییانی هونەرستانی كچانەی كەوسەر لە زەنجان، ٣٦ قوتابی بۆ نەخۆشخانەی ئایەتوڵڵا مووسەوی، ٢٩ قوتابی بۆ نەخۆشخانەی حەزرەتی وەلیعەسر، قوتابییەك بۆ نەخۆشخانەی شەهید بێهێشتی و قوتابییەكی دیكە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زەنجان گواسترانەوە.
هۆكاری ژهەرخۆر بوون و تێکچوونی تەندروستی ئەم کەسانە دەرنەكەوتووە بەهۆی گاز یان خواردن ناوی لێ براوە.