پشتیوان ئەفسەر; بەندکراوی سیاسیی کورد و دانیشتووی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەوامیی بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژ بە ڕژیم لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم گیراوەو بۆ گرتووخانەی شەهرامفەر سەر بە بەڕێوبەرایەتیی ئیتلاعاتی ترۆریستی لە سنە گوازرایەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەی ئەم زیندانییە سیاسییە، دەزگای ترۆریستی ئیتلاعات و دەزگای قەزایی ڕژیم نەک هەر وڵامێكی ڕوونیان نەداونەتەوە، بەڵکوو سووکایەتییان پێکردون.
پشتیوان ئەفسەر، پێشتر لە ساڵی ٩٨، لایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات گیراوە و پاش سێ مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی شەهرامفەر لە شاری سنە ئازاد کرابوو.