جەیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاند: ئەمریکا لە وڵامدانەوەی هێرشەکانی ڕژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاكانی بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمەریکا، لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر سەربازە ئەمریکییەکانی جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وتی، وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، ڕایگەیاندووە، وڵامی هێرشەکانی ڕژیمی ئێران و گرووپە تروریستەكانی دەدەینەوە.
سالیوان بە ئاماژەدان بە هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر بنكەكانی ڕژیمی ئێران، وتی: پێی وایە کە دەسەڵاتدارانی حکومتی ئێران لە پەیامی ئەمریکا لەو بارەیەوە تێدەگەن و بێگومان ئێمەش هەموو ڕێوشوێنێك بۆ پاراستنی هێزەکانمان و زیادکردنی وریاییمان و هاوکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بۆ ڕێگریکردن لە بەرفراوانبوونی ململانێی نێوان ئیسرائیل و چەکدارە فەلەستینییەکان کە بنکەکانیان لە غەززەیە بۆ ململانێیەکی ناوچەیی دەگرینە بەر.