شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای بەندکران و سزای نەخدی بۆ سەر شەفیع بابەکری 

سەپاندنی سزای بەندکران و سزای نەخدی بۆ سەر شەفیع بابەکری 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی،  هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع بابەکری"، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی ڕەشید، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارەوە بە دوو ساڵ بەندکران تەعزیری و ٢٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،دەزگای قەزایی ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی شنۆ، گیراو دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


1 ساڵ و 22 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای بەندکران و سزای نەخدی بۆ سەر شەفیع بابەکری 

سەپاندنی سزای بەندکران و سزای نەخدی بۆ سەر شەفیع بابەکری 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن