ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزە ترۆریستەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی سنووری نەوسوود، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی عیرفان مورادی سەری بەسەختی بریندار کراوە.
ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و سەرەتا بۆ چارەسەری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی پاوە گوستراوەتەوە, بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە دواتر بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان ڕاگوێزراوە. ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا لە بێهۆشی تەواودایەو باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.