به پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ،دوێنێ سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئاوایی سەردۆشی مەریوان بەهۆی ئاوی خواردنەوەی ناتەندروست كە لە سەرچاوەی پشت ئاواییەكە دابین دەبێ، بە تووندی ژەهرخۆر بوون و بۆ نەخۆشخانەی فەجر و بووعەلی لە مەریوان گواستراونەوە كە تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی ژەهرخۆر بوون دەرنەكەوتووە، بەڵام دەگوترێ دۆخی هێندێكیان ناجێگیرە.
هەتا ئێستا هۆكار و جۆری ژەهرخۆربوونەكە ئاشکرا نەكراوە.